فالح فەیاز: حەشدى شەعبى بەرپرس نیە لەو هێرشانەى کە دەکرێتە سەر نێردە دیبلۆماسییەکان

KNN : Kurdish News Network
06:48 - 14/05/2021
عێراق

سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى لەبارەى هێرشکردنە سەر نێردە دیبلۆماسیەکان روونکردنەوە دەدات و دەڵێت ئەوان بەرپرس نین لەوهێرشانە.

فالح فەیاز، سەرۆکى دەستى حەشدى شەعبى لە لێدوانێکیدا بۆئاژانسى هەواڵى عێراق رایگەیاند، حەشدى شەعبى بەرپرس نیە لە  هێرشکردنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکان و پشتیوانیشى لێناکەن.

راشیگەیاند، حەشدى شەعبى دەستیەکى فەرمى سەربە حکومەتى عێراق، بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆسیانە پابەندن بە سیاسیەتى حکومەت.

لێدوانەکەى سەرۆکى دەستى حەشدى شەعبى لە کاتێکدایە لە ماوەى رابردوودا چەند جارێک باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لەبەغدا و  هێزەکانى ئەو وڵاتە لە هەولێر کرانە ئامانج، ئەمەریکاش بەشێوەیەکى ناراستەخۆ گروپە چەکدارەکانى سەر بەحەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات.  

سەبارەت بەپرسى هەڵبژاردنى پێشوەختیش سەرۆکى دەستى حەشدى شەعبى رایگەیاند، ئەرکى حکومەتى عێراقە کۆنترۆڵى دۆخى ئەمنى بکات و یاسا بسەپێنێت و ژینگەیەکى لەبار بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن فەراهەم بکات.

269 جار خوێندراوەتەوە