بەهاى لیرەى تورکى گەیشتە نزمترین نرخى لە ماوەی شەش مانگی رابردودا

KNN : Kurdish News Network
08:00 - 13/05/2021
ئابوری

بەهاى لیرەى تورکى بەرامبەر دۆلار دابەزى، بەجۆرێک لە کۆتا مانگەکانى ساڵى رابردوەوە دابەزینى بەهاى لیرە نەگەیشتوەتە ئەو ئاستە نزمەى ئێستا.

ئەمڕۆ نرخى یەک دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر (8) لیرە و (510) قوروش مامەڵەى پێوەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستە لە ماوەى شەش مانگى رابرردودا کە بەهاى لیرە بەو شێوەیە دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

لە مانگی یانزەی ساڵی رابردو بەهاى یەک دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر (8) لیرە و (580) قوروش بوو، ئەوەش ئاستێکى پێوانەیى بوو لە دابەزینى بەهاى لیرەدا، بەڵام بەپێى بازاڕى دراوى جیهانى؛ ئێستا نرخى یەک دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر (8) لیرە و (510) قوروشە.

4099 جار خوێندراوەتەوە