بریکارى وەزارەتى تەندروستى: پێدانى ژەمى دووەمى ڤاکسین دەستى پێکردوە

KNN : Kurdish News Network
11:19 - 11/05/2021
کوردستان

بریکارى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم دەستپێکردنى وادەى پێدانى ژەمى دووەمى ڤاکسین ئاشکرادەکات لە بارەى کاریگەرى ڤاکسینەکان و ئاستى سەلامەتیان روونکردنەوە دەدات.

د. رە هێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە رادیۆى دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند، لە دوێنێوە لە سلێمانی پێدانى ژەمى دووەمى ئەو ڤاکسیانەى کە کاتى پێدانى ژەمى دووەمیان هاتوە دەستیپێکردووە، لە هەولێر و دهۆکیش لە سبەینێوە دەست پێدەکات.

سەبارەت بە رێژەى سەلامەتى ڤاکسینەکانیش بریکارى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ڤاکسینى سینۆفارمى چینى لە ڤاکسینەکانى دیکە سەلامەت ترە، بەڵام کاریگەریشى کەمترە.

185 جار خوێندراوەتەوە