بەرشەلۆنە و ئەتڵەتیکۆ چارەنوسى (لا لیگا) دیارى دەکەن

KNN : Kurdish News Network
04:07 - 08/05/2021
وەرزش

پێدەچێت ئەم هەفتەیە، هەفتەى یەکلایى کردنەوەى خولى ئیسپانیا بێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى هەرچوار تیپى ریزبەندییەکە لەگەڵ یەکترى یارى دەکەن.

لە بەکەم یاریدا، کاتژمێر (05:15)خولەکى ئەم ئێوارەیە، یانەى بەرشەلۆنەى سێیەمى ریزبەندى (لا لیگا) لە یاریگاى خۆى میواندارى ئەتڵەتیکۆ مەدریدى پێشەنگ دەکات، ئەنجامى یارییەکە بە هەر شێوازێک کۆتایى بێت پێدەچێت هۆکارێکى سەرەکى چارەنوسى خولى ئیسپانیا یەکلایى بکاتەوە.

بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەى (74) خاڵ لە پلەى سێیەم جێگیر بووە، واتا بە جیاوازى دوو خاڵ لە دواى ئەتڵەتیکۆى پێشەنگەوەیە.

بەرشەلۆنە بە بردنەوەى یارییەى ئەمڕۆ، ئەتڵەتیکۆ لە پێشەنگى دور دەخاتەوە و خۆى بەشێوەیەکى کاتى دەچێتە پلەى یەکەم، بەپێچەوانەشەوە بردنەوەى ئەتڵەتیکۆ لە بارشەلۆنە، کومان و و میسى بەتەواوى لە نازناوەکە بێهیوا دەکەن.

لە یارییەکى دیکەشدا کە سبەینێ ئەنجام دەدرێت، ریاڵ مەدریدى دووەمى ریزبەندى لەگەڵ سیڤیلیاى چوارەمى ریزبەندى بەیەکدەگەن، ئەو یارییەش کاریگەرى لە یارییەکەى ئەمڕۆ کەمتر نیە، ئەگەرەکان بەشێوەیەکن ریاڵ مەدرید بخاتە پێشەنگى ریزبەندى، ئەوەش دواى ئەوەى ئەنجامى یاریی ئەتڵەتیکۆ و بەرشەلۆنە بە بردنەوەى بەرشەلۆنە یان بە یەکسانبون کۆتایى بێت و ریاڵیش بتوانێت لە سیڤیلیا بباتەوە.

ریزبەندى لالیگا لە هەفتەى (34)

یەکەم/ ئەتڵەتیکۆ مەدرید (76) خاڵ
دووەم/ ریاڵ مەدرید (74) خاڵ
سێیەم/ بەرشەلۆنە(74) خاڵ
چوارەم/ سیڤیلیا (70) خاڵ

217 جار خوێندراوەتەوە