داعش هێرشی کردەسەر ناوچەکانی رۆژئاوای کەرکوک

KNN : Kurdish News Network
09:08 - 05/05/2021
کوردستان

چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سەر پۆلیسی نه‌وت له‌ ناوچه‌ی بای حه‌سه‌نی رۆژئاوای دوبز و به‌وهۆیه‌وه‌ پۆلیسێك كوژرا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

 

دره‌نگانی شه‌وی رابردو چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر پۆلیسی نه‌وت، له‌ بای حه‌سه‌ن له‌ رۆژئاوای دوبز، له‌ئه‌نجامی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردولاش، پۆلیسێك  كوژرا كه‌ به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌، هه‌روه‌ها سێ پۆلیسی دیكه‌ش برینداربون.
پاش گه‌یشتنی هێزێكی دیكه‌ی ئه‌منی له‌شاری كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ قه‌زای دوبز، چه‌كداره‌كانی داعش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.

 

هه‌ر شه‌وی رابردو، به‌هۆی زیادبونی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌، سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌، له‌ئێستاشدا هێزێكی زۆر له‌ناوچه‌ی بای حه‌سه‌ن كه‌ یه‌كێك له‌كێڵگه‌ نه‌وتیه‌ گه‌وره‌كانی تێدایه‌ جێگیركراوه‌ و گه‌ڕان و پشكنینیش به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكردوه‌.

285 جار خوێندراوەتەوە