ناوەڕۆکى کۆبونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و رێکخەرى گشتى بزوتنەوى گۆڕان

KNN : Kurdish News Network
11:56 - 04/05/2021
کوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە و تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەشیان پرسی یەکڕیزی و یەکدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانە.

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ سێ شممە (4/5/2021) شاندى سەرۆکایەتى هەرێم سەردانى مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە سلێمانی و لەلایەن عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانى خانەى راپەڕاندن و جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕانەوە پێشوازیان لێکرا.

بەپێی زانیارییەکان یەکڕیزی و یەکدەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکان تەوەری سەرەکی گفتوگۆی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانە، بڕیاریشە دوای بزوتنەوەی گۆڕان سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکات.

دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەکەش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، پێشتر لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریانداوە سەردانی لایەنە سیاسیەکان بکەن بۆئەوەی هەوڵی جدی بدرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەناو هەرێمی کوردستان هەیە و گفتوگۆش لەبارەی دەستوری هەرێمی کوردستان بکەین، سەردانەکەشیان بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان و دواتریش بۆلای یەکێتی نیشتیمانی لەسەر ئەوپرسانە بووە.

122 جار خوێندراوەتەوە