بەپەلە

سلێمانی: كرێكارێك به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

01:13 - 12/07/2018
کوردستان

پۆلیسی سڵمانی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی هاوڵاتییەك لەكاتی كاركردنیدا كەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان هاوڵاتییەكە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گواسترایەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

به‌پێه‌ زانیارییه‌كان هاوڵاتییەكە ناوی ( أ ، ن ، ر ) ەو لەدایكبووی 1981، پیشەی كرێكار بووە و لەكاتی كاركردنیدا لە پەیژەی بینایەكەوە كەوتۆتە خوارەوەو دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لەوێ‌ گیانی لەدەستداوە.

1214 جار خوێندراوەتەوە