كۆمپانیا پەترۆكیمیاییەكانی ئاسیا بەشوێن جێگرەوەی كۆمپانیاكانی ئێراندا دەگەڕێن

12:47 - 12/07/2018
ئابوری

بەرپرسێكی باڵای كوەیت ئاشكرایدەكات: دوای دانانی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران كۆمپانیاكانی پترۆكیمیایی ئاسیا بەشوێن جێگرەوەی نەوتی ئێراندا دەگەڕێن.

نزار عەدەسانی، بەڕێوەبەری دامەزراوەی كۆمپانیاكانی پترۆكیمیایی كوەیت لەلێداونێكیدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە: دوای ئەوەی ئەمریكا لەڕێككەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێران كشایەوەو سزای ئابوری خستەوە سەر ئێران، لەئێستادا كۆمپانیاكانی پترۆكیمایی ئاسیا بەشوێن جێگرەوەی نەوتی ئێراندا دەگەڕێن.

وتیشی، كۆمپانیا ئاسیاییەكان بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی خۆیان چاویان لەوڵاتانی وەك عێراق و سعودییەو ئیمارات و كوەیتە .

لای خۆیەوە بەخیت ڕەشید وەزیری نەوتی كوەیت بەڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە: پێشبینی ناكرێت ڕێكخراوی ئۆپیك بەر لەكۆبونەوەی داهاتو كەبڕیارە لەمانگی كانوونی یەكەمدا بەڕێوەبچێت، هیچ كۆبونەوەیەكی تر  چونكە بازاڕی نەوت جێگێرە.

593 جار خوێندراوەتەوە