فەرەنسا؛ لە هێرشێکدا ژنە پۆلیسێک کوژرا

KNN : Kurdish News Network
05:44 - 23/04/2021
جیهان

لەهێرشێکدا لە باشورى پاریسى پایتەختى فەرەنسا ژنە پۆلیسێک بەچەقۆ کوژرا و هێرشبەرەکەش لەهەمان شوێندا کوژرا.

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکدا لە ناوچەیەکى باشورى پاریسى پایتەختى فەرەنسا ژنە پۆلیسیک لەناو بنکەیەکى پۆلیسدا کوژرا.

بەپێى ئاژانسەکانى هەواڵ، کەسێکى بە رەگەز تونسى لە شارى رومبوایە لە باشورى پاریس لەناو بنکەى پۆلیسدا بەچەقۆ هێرشیکردوەتە سەر ژنە پۆلیسیک و بریندارى کردوە و دواتر گیانى لەدەستداوە، دواتریش هێرشبەرەکە لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە تەقەى لێکراوە و کوژراوە.

بەڵام تائێستا دەزگا پەیوەندیدارەکانى فەرەنسا هیچ زانیاریەکیان لەبارەى ناسنامەى تەواوى هێرشبەرەکە و وردەکارى هێرشەکە ئاشکرا نەکردوە.

212 جار خوێندراوەتەوە