كاریگەری خواردنەوەی چا دوای بەربانگ

KNN : Kurdish News Network
02:20 - 23/04/2021
تەندروستی

چا سەرەكیترین خواردنەوەی گەرمە لە هەرێمی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبی و ئیسلامی، قاوەش لە چەند شوێنێكی دیكە خواردنەوەی سەرەكییە، ڕۆژوەوانان بەو پێیەی لە ڕۆژدا قاوە و چا ناخۆنەوە، بۆیە زۆرینەیان ڕاستەوخۆ دوای بەربانگ كردنەوە دەیخۆنەوە.

 

 
پسپۆڕە تەندروستییەكان ئەوە بە یەكێكە لە خووە خراپ و ناتەندروستەكان ناودەبەن و ئاماژە بەوە دەكەن ئەو خواردنەوانەی كافین لە پێكهاتەكەیاندا هەیە، ئەگەر ڕاستەوخۆ دوای ژەمی بەربانگ بخورێنەوە زیانیان دەبێت و دەبنە مەترسی بۆ كەسەكە.

 

زیانی خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن، بەهۆی بونی ئاوێتەی فینۆلییە لە پێكهاتەكەیدا كە كاریگەری لەسەر هەڵمژینی ئاسن هەیە لە لایەن گەدەوە و ئەگەری توشبوون بە كەمخوێنی زیاد دەكات.

 

بەڕای پسپۆڕەكان باشترین كات بۆ خواردنەوەی چا، دوو كاتژمێر دوای بەربانگ كردنەوەیە چونكە لەو كاتەدا كاریگەری لەسەر هەڵمژینی ماددە خۆراكییەكان نییە لەلایەن گەدەوە و زیانی نابێت.

 

ئەگەر كەسێك دوای نانخواردن حەزی بە خواردنەوەی گەرم كردن باشترە چای سەوز بخواتەوە، كە زۆر تەندروستە و یارمەتی كرداری هەرس دەدات.

 

خواردنەوەی چا لەدوای نان دەبێتە هۆی تێكدانی لێدانەكانی دڵ و بەرزكردنەوەی فشاری خوێن، هەروەها كاریگەری خراپی لەسەر مولولەكانی خوێن هەیە.

 

سەبارەت بە خواردنەوەی قاوەش پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن، بەهەمان شێوە باشترە دوای دوو كاتژمێر لە نانخواردن بخورێتەوە، چونكە ڕاستەوخۆ خواردنەوەی قاوە كاریگەری لەسەر كرداری هەرس دەبێت و هۆكارە بۆ هەڵئاوسانی سك.

1042 جار خوێندراوەتەوە