روداوەکە کاتژمێر (2:00)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی
(60) مەتری شاری هەولێر رویداوە، کە تێیدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا، بە خێراییەکی
زۆرەوە خۆی دەکێشێت بە دوو ئۆتۆمبێل و کۆشکێکی سەر شۆستەکەدا، لە ئەنجامدا شۆفێری
یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی برینداربوو، زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتۆتەوە کە بە (30)
هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
فازل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لەکاتی
لێکۆڵینەوە باوکی شۆفێری ئۆتۆمبێلە هیۆنداکە پێی راگەیاندوون کوڕەکەیان بۆ پارشێو
چووە (نۆک) بکرێت و وای بەسەر هاتووە.
8014 جار خوێندراوەتەوە