هەولێر؛ هەژماركردنی دەستیی بۆ بەشێك لە دەنگەكان دەستی پێكرد

09:20 - 12/07/2018
کوردستان

هەولێر؛ ژماردنی دەستی بۆ دەنگی 215 سندوق دەكرێت
پرۆسەكە بەئامادەبوونی 100 كارمەند و نوێنەری لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

ئەژماركردنی دەستی بۆ بەشێك لە دەنگەكانی هەولێر، دەستی پێكرد و بڕیارە 215 سندوق بەدەست بژمێردرێت.

پەیامنێری KNN ڕایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە هۆڵی شادی لە شاری هەولێر، پرۆسەی هەژمار كردنی دەستی بۆ بەشێك لە دەنگەكان دەستی پێكردوە.

وتیشی: بە ئامادەبوون و چاودێری نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و زیاتر لە 100 كارمەندی كۆمسیۆن 215 سندوق ژماردنەوەی دەستیان بۆ دەكرێت كە لەو ژمارەیە 139 سندوقیان سكاڵای لەسەرە و 76 سندوقیشیان قردێلەی سوریان پێوەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە پرۆسەكە لە ڕێوشوێنێكی ئەمنی توندوتۆڵدا بەڕێوەدەچێت.

رۆژی 12ی ئایاری رابردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا، بەڵام بەشێوەیەكی زۆر و بەرچاو ساختەكاری لەلایەن یەكێتی و پارتیەوە كرا.

673 جار خوێندراوەتەوە