هەرێم رەزامەندى خۆى بۆ جێبەجێ کردنى سەرجەم پابەندە داراییەکانى بودجەى عێراق دەربڕى

KNN : Kurdish News Network
05:18 - 19/04/2021
ئابوری

بە نوسراوێکى فەرمى، وەزارەتى دارایى هەرێم رەزامەندى خۆى بۆ جێبەجێ کردنى سەرجەم پابەندە داراییەکانى یاسای بودجەى عێراق دەربڕى.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوە دەخاتەڕوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی فیدراڵی عێراق جێبەجێ دەکات.

راشیدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا رۆژی (13/4/2021) کە ئاڕاستەى وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵى کردوە، رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی (2021) و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.

677 جار خوێندراوەتەوە