ads top

KNN ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی 188 سندوقەكەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەكات

09:24 - 11/07/2018
کوردستان

40 سندوقی ناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی بووە 
148 سندوقی قەزاو ناحیەی كانی سنوری پارێزگای سلێمانی بووە   
58 سندوق قردێلەی سوربووە رەوانەی بەغدا دەكرێتەوە 
118 سندوق ژماردنی دەستی بۆ كراوە‌و قردێلەی سەوزی لێدراوە
12 سندوق پێشتر براوەتە بەغدا سكاڵایان لەسەر بووە
بزوتنەوەی گۆڕان براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی سلێمانیە
بزوتنەوەی گۆڕان دەنگەكانی لە پارێزگای سلێمانی لە 22% زیاد دەكات بۆ لە 33% 
یەكێتی دەنگەكانی لەپارێزگای سلێمانی لە 39 % كەم دەكات بۆ لە 22 % 


بەپێی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان لە سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان، رێژەی دەنگەكانی لە 22 % وە زیاد دەكات بۆ لە 33 % یەكێتی لە 39 % وە كەم دەكات بۆ لە 22 % ، یەكێتی لە ماوەی 48 كاتژمێردا بەهۆی دۆڕاندنی لەو سندوقانەی تەزویری تێدا ئاشكرا كراوە دەیان سكاڵای تۆمار كردووە، ئەو 58 سندوقەشی كە لە سلێمانی سوتێندران ئەو سندوقانەبوون، كە گۆڕان دەنگی یەكەمی تێداهێناوە.

ئەو مۆتەكەی ئەم هەڵبژاردن بۆ ئەو هەڵبژاردن پەرە دەسەنێت، تەنانەت بە جۆرێك گۆڕانكاری لە ئەنجامی هەڵبژاردندا دروستكردووە بۆتە هۆی هێشتنەوەو مانەی هەندێك حیزبی سیاسی، ئەگەر تەزویر نەبێت هەرزو نەك پێگەی حیزبەكە خۆی بگرە هەڵبژاردنێكی تر ناوی لە لیستی پاڵێوراوانی لیست ‌و قەوارەكاندا نەدەبوو.

KNN دواین زانیاری لەسەر پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان لە سلێمانی ئاشكرا دەكات.
 
ئەو 188 سندوقەی كە لە پارێزگای سلێمانی بڕیاربوو ژماردنەوەی بۆ بكرێت 40 سندوقی ناو سەنتەری پارێزگای سلیمانی بوو 148 قەزاو ناحیەی دەوروبەری بوو لەو ژماریە تەنها 118 سندوقی قردێلەی سەوزی لێدراو ژماردنەوەی دەستیان بۆ كرا، 58 سندوقی قردێلەی سوری لێدرا.

زۆربەی ئەو سندوەقانەشی قردێلەی سوری لێدرا ئەوانەبوون، كە گۆڕان تێدا دەنگی یەكەمی هێناوە یەكێتی بە تۆماركردنی سكاڵای گوماناوی سوتاندونی، ئەو لیژنە دادوەرییەی سەرپەرشتی پرۆسەكەی دەكرد، لە سلێمانی بڕیاریاندا رەوانەی بەغدای بكەن خۆ ئەگەر چارەسەری بۆ نەدۆزرایەوە دەسوتێندرێت، كە نزیەی 23 هەزار دەنگە، هاوكات هەر لەو 188 سندوقە 12 سندوقیان هەر پێشتر بەهۆی سكاڵاوە براونەتە بەغدا.

بزوتنەوەی گۆڕان چۆن یەكەم بوو لە سلێمانی... 
رێژەی تەزویر بەپێی ئەنجامی كۆی ئەو سندوقانەی جیاكراونەتەوە لە 50 % بووە.

وەك نمونەی ئەم دوو سندوقە: 
خوێندنگەی كەریمی عەلەكە ژمارەی وێستگە 3 بزوتنەوەی گۆڕان 49 دەنگ بە ئەلكترۆنی، بەڵام بە ژماردنەوەی دەستی دەبێتە 72دەنگ، 23 دەنگ لەم سندوقە زیاد دەكات.

یەكێتی لە هەمان وێستگە بە ئەلكترۆنی 75 دەنگی هێناوە بە ژماردنەوەی دەستی 28 دەنگ، یەكێتی لەم سندوقە 47 دەنگ كەمی كردووە.

تەنها لەم سندوقە بزوتنەوەی گۆڕان لە 42 %  دەنگەكانی زیادی كردووە.
یەكێتی لە 16% كەمی كردووە.

نمونەیەكی تر... 
لە خوێندنگەی كەریمی عەلەكە ژمارەی وێستگە 2
بزوتنەوەی گۆڕان 41 دەنگ بە ئەلكترۆنی، بەڵام بە ژماردنەوەی دەستی دەبێت 63 دەنگ، 22 دەنگ لەم سندوقە زیاد دەكات.

یەكێتی لە هەمان وێستگە بە ئەلكترۆنی77دەنگی هێناوە بە ژماردنەوەی دەستی30 دەنگ، یەكێتی لەم سندوقە 47 دەنگ كەمی كردووە.
تەنها لەم سندوقە بزوتنەوەی گۆڕان لە 36 % دەنگەكانی زیادی كردووە.

یەكێتی لە 17  % كەمی كردووە، واتە بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجامی ئەلیكترۆنی كە لە 22 % دە نگەكانی بەدەست هێنابوو، بە ژماردنەوەی دەستی بۆ لە 33 % دەنگەكانی زیاد دەكات. 

یەكێتی كە بە جیاكردنەوەی ئەلكترۆنی لە 39 % دەنگەكانی بەدەستهێنابوو بە ژماردنەوەی دەستی كەم دەكات بۆ لە 22 % دەنگ. 

جگە لەوە هەر لە كاتژمێرەكانی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان، یەكێتی كاتێك دەزانێت كە كار لە كار ترازاوەو لە كۆی هەموو ئەو سندوقانەی ژماردنەوەی بۆ دەكرێت دۆڕاندویەتی، دەست بە تۆماركردنی سكاڵا دەكات، بەڵام سكاڵای جیاوازو سەیرو سەمەرە لە سكاڵاكاندا دەنوسێت.

 سكاڵا لەسەر لیستی گۆڕان تۆمار دەكەین، چونكە گومانمان لەو سندوقانە هەیە دەستكاری دەنگەكانی كرابێت، بەڵام كابرای سكاڵاكار بیری دەچێت سندوقەكە لە ناو خوێندنگەكەوە لە 12 ئایارەوە تا ئەو دەقەیەی چۆتە بەر دەست تمی بژاردنەوەی دەستی دەنگەكان لە ژێر دەستی خۆیاندا بووە.

10907 جار خوێندراوەتەوە