بەپەلە

سبەینێ یەكێتی ‌و پارتی لەسەر پرۆژە هاوبەشەكەی بەغدا كۆ دەبنەوە

08:47 - 11/07/2018
کوردستان
لۆگۆی پارتی و یه‌كێتی

بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە هاوبەشەكەیان بۆ پۆستەكانی بەغدا، سبەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی ‌و یەكێتی كۆدەبێتەوە. 

كۆبو‌ونەوەكە لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت‌و بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست KNN كەوتووە، تەواوكاری كۆبو‌ونەوەكانی پێشو‌وە، بە تایبەت لەبارەی پرۆژە هاوبەشەكەی هەردوولا  سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكومەتی نوێی عێراق، جگە لە  داواكارییەكانی هەردوولا‌و دیاریكردنی پۆستەكان‌و دابەشكردنیان  لەنێوان هەردوولا .

ئەم كۆبونەوەیە سێهەمین كۆبوونەوەی دوو قۆڵی هەردوو لایە  لەدوای هەڵبژاردنەكەی 12 ئایارەوە.

300 جار خوێندراوەتەوە