پێنج جۆرى خواردن و خواردنەوە بۆ ئەو کەسانەى ڤاکسین وەردەگرن

KNN : Kurdish News Network
07:37 - 16/04/2021
تەندروستی

ئەوانەی پێكوتە جیاوازەكان كۆرۆنا بەكاردەهێنن لە زیادبوندان، زۆرینەشیان پرسیاری دەكەن لەبارەی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دوای وەرگرتنی رێگەپێدراوە، ئایا خواردن و خۆرادنەوەیەكی دیاریكراو هەیە سودی هەبێت یاخود بە پێچەوانەوە جۆرێك هەیە زیانی هەبێت.

ئەو جۆرە ڤاكسینانەی ئێستا بەردەستن تاڕادەیەكی زۆر كاریگەری باشیان هەبووە، پسپۆڕان باس لەوە دەكەن كۆمەڵە خۆراكێك هەن بەهۆی ماددەكانی پێكهاتەكەیانەوە بڕی تەواوی ئەو پێویستیانە دابین دەكەن كە لەش پێش و پاش وەرگرتنی پێكوتەكە پێویستێتی.

1_ خواردنەوەی ئاو:

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن، پێش وەرگرتنی ڤاكسین و دوای وەرگرتنی، لەڕۆژێكدا ئەو بڕە ئاوەی دەیخۆنەوە لە هەشت پەرداخ كەمتر نەبێت.

2_ئەو خۆراكانەی یارمەتی خەوتن دەدەن:

 وەرگرتنی پشووی تەواو یارمەتی كۆئەندامی بەرگری لەش دەدات بە باشترین شێوە كاربكات، بۆیە خەوتن لەو كاتەدا زۆر گرنگە، بۆ خەوێكی ئارام و قوڵ باشترە خواردنی پڕ چەوری و شەكر كەمبكرێتەوە، یاخود هەر خواردنێكی دیكە كەخەو دەزڕێنێت.

3_ گۆڕینی خۆراكی دەستكرد بە سروشتی:
 خۆراكە دەستكرد و لەقتونراوەكان بڕێكی زۆر چەوری و شەكر و سۆدیۆمیان تێدایە، ئەوانەش ڕەنگە ببنە هۆی ئەو جۆرە هەوكردنانەی كۆئەندامی بەرگری لەش لاواز دەكەن، بۆیە خواردنی سەوزە و میوەكان پێش و پاش وەرگرتنی پێكوتەكە زۆر گرنگە.

4_ ژەمێكی سوك پێش كوتان:
ناوەندەكانی كوتان لە ئەمەریكا ئاماژەیان بەوە كردووە، چەند حاڵەتێكی بورانەوە و لەهۆشخۆچوون لەكاتی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا تۆماركراوە، زۆرینەی ئەوانەش پەیوەندی بە حاڵەتی دەرونی و دڵەڕاوكێوە هەبووە نەك پێكوتەكە، ئەمە جگە لەوەی دابەزینی ڕێژەی شەكر كاریگەری هەبووە، بۆیە باشترە پێش كوتان ژەمێكی سوك بخورێت، لەگەڵ جۆرێكی خواردنەوەكاندا بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لە دابەزینی ئاستی شەكر و ئەگەری بورانەوە.

5- بازاڕكردن پێش كوتان:

یەكێك لە نیشانەكانی دوای وەرگرتنی ڤاكسینەكە هێڵنج و دڵتێكەڵهاتنە، بۆیە باشترە ئەو خۆراكانە بخورێت كە هەرسكردنیان ئاسانە وەك مۆز، پەتاتە، شۆربای سەوزە و برنج، ئەو كەسانە دوور بكەونەوە لەو خۆراكانەی پەنیر و كرێم تێدایە، لەگەڵ خواردنی سورەوەكرا و گۆشت و شیرینی.

1681 جار خوێندراوەتەوە