بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەست پێدەكات

08:44 - 11/07/2018
کوردستان

جڤاتی گشتی چەند پێشنیازێك لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدات جڤاتی نیشتمانی 
سبەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆ دەبێتەوە


بزوتنەوەی گۆڕان، ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوە چونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێكرد، لەو بارەیەوە جڤاتی گشتی چەند پێشنیارێك ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی دەكات.

 بەسەرپەرشتی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی گۆڕان لەسلێمانی جڤاتی گشتی كۆبۆوە، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەسەر چۆنیەتی بەڕێوە چو‌ونی پرۆسەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی كوردستان كە بڕیارە 30ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

 

جڤاتی گشتی، گفتوگۆی لەبارەی چەند پێشنیارێكەوەكرد، كە گرنگترینیان رێگریكردنە لە ساختەكاری.

ئاشكرابوونی ساختەكارییە بەرنامە بۆداڕێژراوەكەی سلێمانی، كە لەدوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان ئاشكرابوو تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەی جڤاتی گشتی بوو.

پرسی رێكخستنەوەی پەیكەری رێكخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان ‌و گفتوگۆی لەسەر كرا.

سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایكرد: سەرجەم ئەو تەوەرانەی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا كرانە پێشنیارو ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی كران كەبڕیارە سبەینێ كۆببێتەوە.

609 جار خوێندراوەتەوە