هەولێر؛ سبەینێ هەژماركردنی دەستی دەنگەكان دەست پێدەكات

08:42 - 11/07/2018
کوردستان

داوا دەكرێت پرۆسەكە بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنەكان بێت
لە هەولێر ژماردنی دەستی بۆ دەنگی 215 سندوق دەكرێت


بڕیارە سبەینێ‌ ئەژماری دەستی ژمارەیەك لە سندوقەكانی دەنگدانی پارێزگای هەولێر دەست پێبكات. 

نوێنەری لایەنەكان‌و چاودێرانیش نیگەرانن لەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هیچ زانیارییەكیان لەو بارەیەوە نەداوەتە لایەنەكان‌و شەفافیەت لە پرۆسەكەدا نیە.

تەواوی ئامادەكارییەكانی ژماردنی دەنگەكان بەدەست كراوەو وا بڕیارە سبەینێ‌ پێنجشەممە پرۆسەكە دەست پێبكات و نوێنەری لایەنەكان و چاودێرەكان دەڵێن:  كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هیچ جۆرە زانیارییەك ناداتە لایەنەكان و كارەكانیان شاراوەیە.

بە نیگەرانیەوە ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كە تاكو ئێستا لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام نەدراوە، بۆیە ئەمەش پرۆسەی دیموكراسی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.

لە رۆژی 12ی ئایاری رابردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا، بەڵام بەشێوەیەكی زۆر و بەر چاك ساختەكاری لەلایەن یەكێتی و پارتیەوە كراو بە جۆرێك زۆرترین دەنگەكانی لایەنەكانی دژ بەحكومەت دزران.

323 جار خوێندراوەتەوە