وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق راگەیەنراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
10:39 - 15/04/2021
کوردستان

هەر دوو وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق ئیدانەى هێرشەکەى هەولێردەکەن و جەخت دەکەنەوە کە ئەو هێرشانە هەوڵێکە بۆشکستهێنان بەو بەرەوپێشچونەى لە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ناوەند بەدیهاتوە

هەردوو وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان حکومەتى عێراق  لەراگەیەنراوێکى هاوبەشدا رایانگەیاندوە، هێرشەکانى سەر هەولێر و ناوچەکانى ترى عێراق لە چوارچێوەى ئەو هێرشە تیرۆرستیانەدایە کە ئاسایش و ئارامى عێراق و هەرێمى کوردستانى بە ئامانج گرتوە، ئامانجى ئەو هێرشانەش تێکدانى ئاشتى کۆمەڵایەتیە و هەوڵێکە بۆ دروستکردنى پشێوى.

لەبەشیکى دیکەى ئەو راگەیەنراوە هاوبەشدا هاتوە، لەکاتێکدا ئیدانەى ئەو کارە تاوانکارییانە دەکەین، جەخت دەکەینەوە کە ئەو هێرشانە هەوڵێکى شکستخواردوە بۆ لێدان لەو بەرەوپێشچونە ئەرێنیەى کە لە پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵى بەدەستهاتوە، بە تایبەتى لە رووى هەماهەنگى ئەمنیەوە.

685 جار خوێندراوەتەوە