ئێران: توانای لە (90%)ی پیتاندنی یۆرانیۆممان هەیە

KNN : Kurdish News Network
12:32 - 15/04/2021
جیهان

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، توانای پیتاندنی لە (90%)ی یۆرانمان هەیە و دەڵێت: ئێمە بەدوای بۆمبی ناوەکییەوە نین.

 

 حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، دڵنیاین هیچ رێگەیەک لەبەردەم ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە نییە، جگە لەوەی بگەڕێنەوە سەر بڕیارەکانی رێکەوتنی ناوەکی.

 

وتیشی، ئەگەر ئەمەریکا و وڵاتان بگەڕێنەوە سەر رێکەوتنی ناوەکی و دوای دڵنیابونەوەمان پابەند دەبین بەسەرجەم بەڵێنەکەمانەوە ، نیگەرانی ئەمەریکی و وڵاتان لەسەر پیتاندنی (60%)ی یۆرانیۆم بێ هۆیە.

 

لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە رۆحانی رایگەیاندووە، پێشتر دەمانتوانی لە (60%ی پیتاندنی یۆرانیۆم بەرهەم بهێنین، هەر ئەمڕۆش ئەگەر بمانەوێت دەتوانین لە (90٪)ی ئەو پیتاندنە بەرهەم بهێنین، چونکە ئێمە بەدوای بۆمبی ناوەکییەوە نین.


81 جار خوێندراوەتەوە