بەپەلە

كۆتایی ساڵی داهاتوو توركیا دەبێتە خاوەنی موشەكی ئێس 400

06:17 - 11/07/2018
جیهان
مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا

چاوش ئۆغڵو: ناتۆ بۆی دابین نەكردین بۆیە پەنامان بردە بەر روسیا 

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت، لە كۆتایی ساڵی داهاتوو وڵاتەكەی یەكەم وەجبەی سیستەمی موشەكی بەرگریی ئێس 400 لە روسیا دەكڕێت.

ئاژانسی ئەنادۆڵو، لە زاری چاوش ئۆغڵو بڵاویكردەوە، لە ئێستادا هیچ سودێكی نیە قسەو باس لەسەر كڕینی سیستەمی بەرگیی ئێس 400ی روسی بكرێت لەلایەن وڵاتەكەیەوە، چونكە توركیا كۆتایی ساڵی 2019 یەكەم وەجبەی ئەو موشەكانەی بەدەست دەگات. 

چاوش ئۆغڵو راشیگەیاند: وڵاتەكەی لە تێبینی و سەرنجی هەندێك لە وڵاتانی پەیمانی ناتۆ تێ دەگات لەبارەی لایەنی تەكنیكی ئەو سیستەمە بەرگرییەو تا چەند دەگونجێت لەگەڵ سیستەمی بەرگری و سەربازیی ناتۆ. 

وەزیری دەرەوەی توركیا هەروەها رایگەیاند: توركیا پێویستی بەو جۆرە سیستەمانە هەبوو، بەڵام هاوبەشەكانی لە ناتۆ بۆیان دابین نەدەكرد، هەر بۆیە ئەنكەرە پەنای بۆ روسیا بردو بەدەستیهێنا.

وتیشی "توركیا وڵاتێكی سەربەخۆ و ئازادەو بڕیارەكانیشی لای خۆیەتی".

718 جار خوێندراوەتەوە