عەبادی بەشداری لە كۆبونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له‌ بەلجیكا دەكات

06:09 - 11/07/2018
عێراق
ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

بەلجیكا؛ سبەینێ‌ كۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرێوە دەچێت

سبەینێ‌ كۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەلجیكا بەرێوە دەچێت و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەشداری تێدا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو بەلجیكا كەوتۆتەڕێ‌ بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، كە بڕیارە سبەینێ‌ لە برۆكسلی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی حەیدەر عەبادی، لە پەراوێزی كۆبونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پەیمانی ناتۆ كۆ دەبێتـەوە.

لە پاش داگیركردنی بەشێكی خاكی عێراق و سوریا لەلایەن رێكخراوی داعشەوە لە ساڵی2014 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكاو بە بەشداری نزیكەی 70 وڵات پێكهێنرا.

373 جار خوێندراوەتەوە