کێ دەبێتە پاڵەوانى ئیسپانیا

KNN : Kurdish News Network
09:47 - 12/04/2021
وەرزش

دواى بردنەوەى کلاسیکۆ لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە و بەرامبەربونەکەى ئەتڵەتیکۆ لە یارییەکەى شەوى رابردو، ریزبەندى پێشەوەى خولى ئیسپانیا گۆڕانکارى گەورەى بەسەرداهات و چارەنوسى نازناوەکەى بە ناڕوى هێشتەوە.

یانەى ئەتڵەتیکۆ کە لە هەفتەکانى پێشوتر بە جیاوازی زیاتر لە (12) خاڵ لە پێش ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەوە دەبینرا، بەردەوامە لە بەخششەکانى و شەوى رابردوش نەیتوانى لە ریاڵ بیتس بباتەوە و دو خاڵى دیکەى لەدەستدا و جیاوازییەکەى لەگەڵ ریاڵ مەدریدى دووەم کرد بە خاڵێک و لەگەڵ بەرشەلۆنەى سێیەم کرد بە دوو خاڵ.

لە ئێستادا ریزبەندى خولى ئیسپانیا دواى تێپەڕبونى (30) هەفتە بەم شێوەیەیە:
پلەى یەکەم، ئەتڵەتیکۆ مەدرید (67) خاڵ.
پلەى دووەم، ریاڵ مەدرید (66) خاڵ.
پلەى سێیەم، بەرشەلۆنە(65) خاڵ.


لەم وەرزەى خولى ئیسپانیا، تەنها هەشت هەفتە ماوە ئەنجام بدرێت و هەر یەکێکیش لەو یانانە چوار یارى لە یاریگاى خۆیان و چوار یارى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیان ئەنجام دەدەن.

ئەو یارییانەى ماون بەم شێوەیەن.
یانەى ئەتڵەتیکۆ مەدرید، بەرامبەر یانەکانى ( ئیبار، هۆیسیکا، بلباو، ئێڵچى، بەرشەلۆنە، سۆسیداد، ئۆساسۆنا، بەلەدوەلید) یارى ماوە.
یانەى ریاڵ مەدرید، بەرامبەر یانەکانى ( خیتافى، قادش، بیتس، ئۆساسۆنا، سیڤیلیا، گرانادا، بلباو، ڤیاریاڵ) یارى ماوە.
یانەى بەرشەلۆنە، بەرامبەر یانەکانى ( خیتافى، ڤیاریاڵ، گرانادا، ڤالانسیا، ئەتڵەتیکۆ مەدرید، لیڤانتى، سێلتافیگۆ، ئیبار) یارى ماوە.

270 جار خوێندراوەتەوە