ڤیدیۆ؛ روداوێکى سەختى هاتوچۆ

KNN : Kurdish News Network
08:34 - 10/04/2021
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، دیمەنی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆی بڵاوکردەوە کە تیایدا تاکسییەک لە ماتۆڕسکیلێک دەدات و بە سەختی شۆفێرى ماتۆڕسکیلەکە بریندار دەبێت.  

لە راگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، دیمەنى رووداوێکی هاتوچۆی بڵاوکردەوە کە کاتژمێر (10:30)ى خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەچوارڕیانی ئەلبان ماتۆرسکیلێک کە لەدیوی گەڕەکی نسیج دەهات لەترافیک نەوەستا لەگەل ئەوەی چرا سوور بوو. 

ئاشکرایکردووە، ماتۆڕسکیلەکە کە گەیشتە ناو مەیدانی ترافیک کەوتە سەرڕێڕەوی تاکسیەک کە لەدیوی چرای سەوز دەهات و خۆی پێداکیشا و بەسەختى برینداربوو. 


ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامى روداوەکە شوفێری ماتۆرسکیل بەسەختی بریندار بوو بەلایەنی سەرپێچیکاریش دانرا لە ڕووداوەکە.  

6797 جار خوێندراوەتەوە