ads top

ژاپۆن؛ ژمارەی قوربانیانی زریانەكە گەیشتە 176 كەس

04:54 - 11/07/2018
جیهان

ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەنجامی لافاو‌و رۆچونی زەوی لە ژاپۆن، گیانیان لەدەستدا گەیشتە 176 كەس.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویكردەوە، لە هەفتەی رابردوەوە هەتا ئێستا  ئەو كەسانەی كە لە ئەنجامی لافاو ‌و رۆچونی زەوی لە بەشی رۆژئاوای ژاپۆن، گیانیان لەدەستداوە ژمارەیان گەیشتۆتە 176 كەس ‌و دەیان كەسی دیكەش تا ئێستا بێسەرو شوێنن.

 

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی كاریگەری زریان ‌و لافاوەكەوە لە 19 ناوچەی جیاجیای ئەو وڵاتە بەهۆی مەترسی سەر ژیانیان فەرمانی گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبونی پێنج ملیۆن ‌و 900 هەزار كەس لەو وڵاتە دەرچووە بۆ شوێنی سەلامەت تر.

هاوكات شینزۆ ئابێ‌-ی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن، سەردانی ناوەندێكی تایبەت بە چارەسەری بریندارانی كارەساتەكەی كرد ‌و گەشتێكی بۆ ئەوروپا ‌و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دواخست.

42 جار خوێندراوەتەوە