دەوڵەتی یاسا و نەسرو فەتح و پارتی و یەكێتی لە پێكهێنانی هاوپەیمانێتی نزیك دەبنەوە

04:42 - 11/07/2018
عێراق
سەعد متەلەبی كە یەكێكە لە سەركردەكانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

دەوڵەتی یاسا: ئاماژەكانی پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان دەركەوتووە 

دەوڵەتی یاسا ئاشكرای دەكات لەگەڵ هاوپەیمانێتی نەسر و فەتح و پارتی و یەكێتی هاوپەیمانێتیەك بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رادەگەیەنن.

سەعد متەلەبی كە یەكێكە لە سەركردەكانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: كۆبونەوەی فەتح و نەسر و دەوڵەتی یاسا زۆر گرنگ بوە‌و ئەو لایەنانە بە تەواوی لێك نزیك بوونەتەوە.

بە وتەی متەلەبی ئاماژەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەك لە نێوان دەوڵەتی یاساو هاوپەیمانی فەتح و نەسر و پارتی و یەكێتی دەركەوتووە و لە ئێستادا چاوەڕوانی هاتنی وەفدی پارتی و یەكێتی دەكەن بۆ بەغدا بۆ ئەوەی لێك تێگەیشتنێك بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی لە نێوان هەر پێنج لایەنەكەدا واژۆ بكرێت.

هەر سەبارەت بە جموجۆڵی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتی، عەبدولكەریم عەبتان، ئەندامی ئیئتیلافی وەتەنییە كە لەلایەن ئەیاد عەلاوییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت رایگەیاند: تا ئێستا لەگەڵ هیچ لایەنێكی سیاسیی  رێك نەكەوتوون لەبارەی دروستكردنی هاوپەیمانێتی.

1122 جار خوێندراوەتەوە