ads top

عێراق ئاو لەوڵاتانی دراوسێ دەكڕێت

03:46 - 11/07/2018
عێراق

 ئاوی خواردنەوە لە رێگەی كەشتیەوە بۆ بەسرە دابین دەكرێت

بە مەبەستی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی بەسرە حكومەتی عێراق ئاو لە وڵاتانی دراوسێ دەكڕێت، ئەنجومەنی وەزیرانیش چەند بڕیارێك لەو بارەیەوە دەردەكات.

ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوی كردوەتەوە، بە مەبەستی بنه‌بڕكردن و كەمكردنەوەی دیاردەی بێئاوی لە پارێزگای بەسرە، حكومەتی عێراق ئامادەیی نیشانداوە لە وڵاتانی دراوسێ ئاو بكڕێت، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی گواستنەوە ئاگادار كراوەتەوە ژمارەیەك كەشتی ئامادە بكرێت.

بڕیارە وەزارەتی گواستنەوە ژمارەیەك تەنكەر بۆ گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیاندا ئامادە بكات و ژمارەیەك حەوزیش بۆ هەڵگرتن و كۆكردنەوەی ئاو دروست بكات.

 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش بڕیاریداوە بە پەلە كار بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەی كەم ئاوی لە بەسرە بكرێت و هێڵی ئاو بەو شوێنانەوە ببەسترێتەوە كە ئاویان نیە و لە ناوخۆشدا رێگری لە زیادەڕۆیی و بەفیڕۆدانی ئاو بكرێت.

2351 جار خوێندراوەتەوە