عێراق ئاو لەوڵاتانی دراوسێ دەكڕێت

01:52 - 11/07/2018
ئابوری

 ئاوی خواردنەوە لەڕێگەی كەشتیەوە بۆ بەسرە دابیندەكرێت

بەمەبەستی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی بەسرە حكومەتی عێراق  ئاو لە وڵاتانی دراوسێ دەكڕێت، ئەنجومەنی وەزیرانیش چەند بڕیارێك لەو بارەیەوە دەردەكات.

ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوی كردوەتەوە، بەمەبەستی بنبڕكردن و كەمكردنەوەی دیاردەی بێئاوی لە پارێزگای بەسرە، حكومەتی عێراق ئامادەیی نیشانداوە لە وڵاتانی دراوسێ ئاو بكڕێت، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی گواستنەوە ئاگاداركراوەتەوە ژمارەیەك كەشتی ئامادە بكرێت.

بڕیارە وەزارەتی گواستنەوە ژمارەیەك تەنكەر بۆ گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیاندا ئامادە بكات و ژمارەیەك حەوزیش بۆ هەڵگرتن و كۆكردنەوەی ئاو دروست بكات.

 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش بڕیاریداوە بەپەلە كاربۆ كۆتاییهێنان بەكێشەی كەمئاوی لەبەسرە بكرێت و هێڵی ئاو بەو شوێنانەوە ببەسترێتەوە كە ئاویان نییە و لەناوخۆشدا ڕێگری لەزیادەڕۆیی و بەفیڕۆدانی ئاو بكرێت.

1037 جار خوێندراوەتەوە