بەبێ بەشدارى ئەمەریکا وڵاتانى (5+1) لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:26 - 02/04/2021
جیهان

ئەمڕۆ گەڕێکى دیکەى کۆبونەوەى نێوان وڵاتانى پێنج کۆ یەک لەگەڵ ئێران بەرێوەدەچێت، ئەمەریکاش سەرەڕاى بەشدارى نەکردنى پێشوازى لە بەرێوەچوونى کۆبونەوەکە دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ نوێنەرانى هەریەک لە بەریتانیا، فەرەنسا، روسیا، چین و ئەڵمانیا بەشێوەى ئۆنلاین لەگەڵ ئێران کۆبونەوەیەک ئەنجام بدەن.

جۆزیب بۆرێل، کۆمسیارى باڵاى ئاسایش و سیاسەتى دەرەوە لە رێکخراوى یەکێتى ئەوروپا رایگەیاند، تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکە گەڕانەوەى ئەمەریکایە بۆ ناو رێککەوتنامە ئەتۆمیەکەى نێوان ئێران و وڵاتانى پێنج کۆ یەک.

هەروەها پرسى پابەندبوونى سەرجەم لایەنەکان بە رێککەوتنەکەوە تەوەرێکى دیکەى ئەو کۆبونەوەیە دەبێت.

لاى خۆشیەوە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا پێشوازى لە بەرێوەچونى ئەو کۆبونەوەیە کردو بە هەنگاوێکى ئەرێنى وەسفى کرد، بە تایبەتى ئەگەر ببێتە هۆى پابەندبونى ئێران بە ناوەرۆکى ئەو رێککەوتنە.

349 جار خوێندراوەتەوە