پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەیاساكەی گۆڕانی پەسەندكرد
پڕۆژەكەی گۆڕان تایبەتە بە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
پەرلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسای فراكسیۆنی گۆڕانی بۆ هەڵپەساردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم به زۆرینه‌ی ده‌نگ پەسەند كرد و بە پێی پڕۆژە یاساكە، هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ خولی پێنجەمی پەرلەماندا ئەنجام نادرێت.
دانیشتنەكەی پەرلەمان لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیپێكرد، جگە لە پڕۆژە یاسای هەڵپەساردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانیش گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
لە پڕۆژە یاساكەی فراكسیۆنی گۆڕاندا داوا كراوە خولی داهاتووی پەرلەمان بڕیار لەسەر دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بدات.
هاوكات، بەهزاد دەروێش سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەك فراكسیۆنەكەیان لەگەڵ بونی پۆستی سەرۆكی هەرێمدا نین و داوای هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەكە دەكەن.
پرۆژە یاساکەی گۆڕان لە ئەم مادانەی خواروە پێکهاتوون :
ماددەی یەكەم: هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام نەدرێت.
ماددەی دووەم: كاركردن بە یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەردەوام بێت.
ماددەی سێیەم: خولی داهاتووی پەرلەمان بڕیار لەسەر چارەنوسی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم بدات.
دواتر ماددە کۆتاییەکانی پرۆژە یاساکە بە زۆرینەی دەنگ و بەمشێوەیەی خوارەوە پەسەندکرا:
ماددەی چوارەم: کار بەهیچ دەقێکی یاسایی ناکرێت پێچەوانەی حوکمەکانی ئەم یاسایە بێت.
ماددەی پێنجەم: پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.
ماددەی شەشەم: ئەم یاسایە لە رۆژی دەرچونییەوە کاری پێدەکرێت و لەرۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.
لای خۆیه‌وه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: له ماوه‌ی ساڵێكی خولی ئاینده‌ی په‌رله‌مان چاره‌نوسی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
وتیشی "هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌و ته‌وافوق نیه و باوه‌ڕمان به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نیه له ناو خه‌ڵكدا".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، راشیگه‌یاند: كۆی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵده‌په‌سێردرێت نه‌ك ته‌نیا سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ته‌نیا كاری دارایی و فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و بۆی نیه به‌شداری هیچ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی بكات و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
5951 جار خوێندراوەتەوە