ads top

ئەمریكا داوا لە ئەڵمانیا دەكات ڕێگری لەكشانەوەی پارەكانی ئێران بكات

09:38 - 11/07/2018
ئابوری

ئەمریكا لە گەڕاندنەوەی پارەكانی ئێران لە ئەڵمانیاوە نیگەرانە و باڵیۆزی ئەو وڵاتە داوا لە حكومەتی بەرلین دەكات ڕێگریی لە گەراندنەوەی ئەو پارانە بۆ تاران بكەن.

ڕۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی بڵاوی كردوەتەوە، ڕیچارد گرینیل باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەڵمانیا نیگەرانی وڵاتەكەی لە گراندنەوەی پارە نەختینەكانی ئێران لە ئەڵمانیا نیشانداوە و داوای لە ئەڵمانیا كردووە لەگەڵ پلانی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران هاوهەڵوێست بێت و ڕێگریی لە گەراندنەوەی پارەكان بكات.

 

ئەم لێدوانەی باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەڵمانیا لەكاتێكدایە، پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا ڕایگەیاندبو: حكومەتی وڵاتەكەی تاوتوێی گەڕانەوەی 300 ملیۆن یۆرۆی ئێران لەبانكەكانی ئەڵمانیا دەكات، بەڵام دامەزراوە قەرز بەخشەكانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەكردبوو هەموو جۆرە مامەڵەیەكی دارایی لەگەڵ تاران ڕادەگرن.

1347 جار خوێندراوەتەوە