عێراق ژمارەیەک بڕیاری نوێی بۆ مانگی رەمەزان دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
07:47 - 23/03/2021
عێراق

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک بەتایبەت لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانەوە شەش بڕیاری دەرکرد، بڕیاریشدراوە بە بەردەوامی چاودێری بازاڕە بکرێت بۆ سزادانی ئەو کەسانەی نرخ بەرز دەکەنەوە.



حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، بەرزبونەوەی نرخی کاڵاکان هەوڵێکی چاوچنۆکانەی بەشێک، لە بازرگانانە کە دۆخی ئابوری خەڵك دەقۆزنەوە لەکاتێکدا پێویستیان بە کڕینی پێداویستی هەیە بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی ئابوری رێکاری تایبەتیان گرتووەتەبەر بۆ رێگەگرتن لە یاریکردن بە نرخی پێداویستیەکان و بەدواداچونی نرخ لە بازاڕەکاندا.

 

ئەوەش هاتووە، کە پێویستە وەزارەتی بازرگانی بەزووترین کات بەشە ئاردی مانگانە و (180) تۆن شەکر و (36) تۆن زەیت پێش هاتنی مانگی رەمەزان بۆ دابەشکردن بەسەر هاوڵاتیاندا ئامادەبکات.

 

باس لەوەشکراوە، پۆلیسی هاتوچۆ غەرامەی ئەو شۆفێرانە دەکات کە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان وەکو تەکسی و بارهەڵگر بۆ گواستنەوەی خەڵک و کەلوپەل بەکاردەهێنن.

6660 جار خوێندراوەتەوە