شەپۆلێکی ڕەشەبا و باران و خۆڵ بارین بەڕێوەیە

KNN : Kurdish News Network
09:23 - 12/03/2021
عێراق

پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ هەینی ڕەشەبا و خۆڵبارین و شەپۆلێکی بارانبارین، بەشێک لە ناوچەکانی عێراق بگرێتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە هەر لەسەر لەبەیانییەوە دەرکەوتووە و بەگوێرەی پێشبینییەکان پلەکانی گەرمیش ڕوو لە دابەزین دەکەن.

 

 
نائل ئەلعەلی، شارەزای کەشناسیی عێراقی  ئەمڕۆهەینی بڵاویکردووەتەوە، " بەگوێرەی پێشبینییەکان، ڕەشەبایەکی خۆڵبارین یان لانی کەم تەپوتۆزی مامناوەند بۆ قورس، ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دەگرێتەوە  بە تایبەتی لە پاش نیوەڕۆی هەینیدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "چالاکی بای بەرز ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوا دەگرێتەوە کە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا 60 کم تێپەڕ دەکات و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوریش لە نێوان 40 بۆ 60 کم دەبێت، هەروەها هەورەبروسکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکان دەبێت و لە بەشەکانی ڕۆژئاواش بەشێوەیەکی کەمتر ڕوودەدات".

هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ لەبەشیکی زۆر لەناوچەکانی هەرێم باران بەبڕی جیاواز دەبارێت و لەدوای ئێوارەوە کۆتایی دێت. 

3238 جار خوێندراوەتەوە