روسیا كەشتیەك خۆراك و پێداویستی رەوانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی فەزا كرد

04:54 - 10/07/2018
زانستی

كەشتیە فەزاییەكە شەش كەشتیوانی هەڵگرتو‌وە 

ئەمڕۆ روسیا كەشتی فەزایی برۆگرس ئێم ئێس- 9 0 ی لە وێستگەی فەزایی بایكۆنوری كازاخستانەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد.

ئەو كەشتیەی فەزاییەی روسیا سێ تۆن لە سوتەمەنی و خۆراك و چەند پێداویستیەكی دیكەی لەگەڵ خۆی هەڵگرتوەو دەیگەیەنێتە ئاژانسی نێودەوڵەتی فەزا.


ئەو كەشتیە فەزاییە سێ كەشتیوانی ئاژانسی فەزایی ناساو دوو كەشتیوانی روس و كەشتیوانێكی ئەڵمانی لەگەڵ خۆی بەرەو ئاژانسی نێودەوڵەتی فەزا هەڵگرتووە. 
  
ئاژانسی فەزای روسیا رایدەگەیەنێت، كەشتیە فەزاییەكە بەهۆی موشەكی جۆری سویوز خێراتر و وردتر دەگاتە خولەگەكەی لە بۆشایی ئاسمان.  

141 جار خوێندراوەتەوە