وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەچێتە بەغداد

KNN : Kurdish News Network
09:54 - 02/03/2021
کوردستان

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ سەردانی بەغداد بکات.

 

 
ئەمڕۆ سێ شەممە (2/3/2021)، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم بە یاوەری شاندێکی باڵای وەزارەت بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک سەردانی بەغداد دەکات.

ئامانج لەو سەردانە، تاوتوێکردنی پرسەکانی پەیوەست بە هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و فیدراڵ و هەماهەنگی زیاترە لە بواری شایستە داراییەکان و کۆمپانیا و کارگە و مۆڵەتەکان، دۆزینەوە چارەسەری کێشەکانی بەردەم بازرگانان و خاوەن کارگەکان لە هەرێمی کوردستان.

307 جار خوێندراوەتەوە