سبەینێ کۆبونەوەیەکى گرنگ لە بارەى پرۆژە یاساى بودجە ئەنجامدەدرێت

KNN : Kurdish News Network
08:42 - 01/03/2021
ئابوری

بڕیارە سبەینێ سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق  لەگەڵ سەرکردەى لایەنە سیاسیەکان کۆببێتەوە، پرسى پەسەند کردنى پرۆژە یاساى بودجەش یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانى ئەو کۆبونەوەیە.

فەرمانگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بڵاویکردەوە، سبەینێ محەمەد حەلبوسى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران لە گەڵ سەرکردەى هێزە سیاسیەکان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پەسەند کردنى چەند پرۆژە یاسایەکى گرنگ.

بەپێى راگەیەنراوەکەى فەرمانگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەران، پەسەندکردنى پرۆژە یاسى بودجە بەخێرایی لە گەڵ پرۆژە یاساى دادگاى فیدراڵى گرنگترین ئەو پرۆژە یاسایانەن کە بڕیارە لە کۆبونەوەکەى سبەینێدا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت و بڕیاریان لەبارەوە بدرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەران کۆتایى بە دارشتنەوەى پرۆژە یاساى بودجەى گشتى عێراق بۆساڵى (2021) هێناوە، بەڵام بەهۆى یەکلایى نەبونەوەى پشکى هەرێمى کوردستان، تاکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەنگدان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە دانەنراوە.

1137 جار خوێندراوەتەوە