بەپەلە

مەترسیەکانی کارکردن لەشەودا

01:15 - 10/07/2018
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی ئاشكرایدەکات کارکردن لە شەودا ئەگەری توشبوون بە جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە زیاددەکات.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی تەندروستی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کارکردن لەشەودا کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تێکچوونی سیستمی خۆراکی  لەجەستەداو بەمەش مەترسی توشبوون بە چەند نەخۆشییەک زیاددەکات.



توێژینەوکە لەزانکۆی واشنگتۆن و زانکۆی سری بەریتانی ئەنجامدراوە لەسەر 14 کەس کە نیوەیان بەشەودا کاریان کردوەو نیوەکەی دیکە بە رۆژ کاریان کردوە.

دوای چاودێرکردنیان بۆ ماوەیەک، دەرکەوت ئەو گرووپەی  بەشەودا کاریان کردوە ، شیکردنەوەی خواردن و میوەکان لە گەدەیاندا بەشێوەیەکی خاو بوە، بەمەش ئەندامەکانی پەیوەست بە گەدە وەک جگەرو پەنکریاس ماندوودەکات.



توێژەران رێنمایی دەدەن لە نەکردنی کار لە شەودا، تا نەبێتە زیانی تەندروستی بۆ جەستە و توشبوون بە نەخۆشییە خراپەکانی وەک قەڵەوی و شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی جگەر.

 

1096 جار خوێندراوەتەوە