وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل رایدەگەیەنێت؛ ئێران لەپشت هێرشى سەر کەشتییەکەمانەوە
هەیە لە کەنداوى عومان.
ئەمڕۆ شەممە، بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە لێدوانێکى
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەپێى لێکۆڵینەوەکانمان و هەڵسەنگاندنى ئەنجامە
سەرەتایییەکان، گەیشتوین بەوەى کە ئێران لەپشت هێرشەکەى رۆژى پێنجشەممەى رابردووەوە
هەیە بۆسەر کەشتییەکمان لە کەنداوى عومان.
رۆژى پێنج شەممەى رابردوو، لە کەنداوى عومان کەشتییەکى ئیسرائیلى کە
لەسعودیەوە بەرەو سەنگافوڕە لە رۆشتندابوە، تەقێنرایەوە.
هەر زوش، میدیاکانى ئیسرائیل ئاشکرایانکرد کە کەشتییەکە بە بۆمب
تەقێنراوەتەوە.
2050 جار خوێندراوەتەوە