ads top

بەرلین؛ ئەڵمانیا و چین رێككەوتنێكی ئابوریان واژۆكرد

12:30 - 10/07/2018
ئابوری

ئەڵمانیا و چین رێككەوتن لەسەر پارێزگاریكردن لە بازرگانی ئازاد

دوای پێنج خول كۆبونەوە، چین و ئەڵمانیا رێككەوتن لەسەر پارێزگاریكردن لە بازرگانی ئازاد و پەرەپێدانی پەیوەندی ئابوری و زانستیەكانی نێوانیان.

هەریەك لە ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا و  لی كە چیانگ سەرۆك وەزیرانی چین لەبەرلین كۆبونەوە و دوای كۆبونەوەكەش لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند هەردوو وڵات رێككەوتوون لەسەر پارێزگاریكردن لە بازرگانی ئازاد.

لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا هەردولا تەئكید دەكەنەوە كە رێككەوتوون لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندی دووقۆڵی لەبواری ئابوری و بازرگانی و وەبەرهێنان و پارێزگاری لە بازرگانی ئازاد و بازاری نێودەوڵەتی، لەسەر بنەمای یاسای دادپەروەرانە و كەمكردنەوەی رێكارەكانی گەیشتن بە بازار.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكرد بەرلین و بێجین لەسەر پەرەپێدانی داهێنانی زانستی و تەكنەلۆجی و سودوەرگرتن لە پەرەپێدانی تەكنەلۆجیا لە بواری كشتوكاڵ و رێگری لە گۆڕانی كەش و هەوا و پرسی وزە هاوكاری یەكتر دەكەن.

595 جار خوێندراوەتەوە