لە بەرامبەر هێرشە موشەکیەکەى ناوچەى سەوزى بەغدا موقتەدا سەدر دەڵێت ئەو
هێرشە لەگەڵ گیانى بەرگرى یەک ناگرێتەوە.
سەدر لە تویتێکیدا نوسیویەتى، دەبینین بەکارهێنانی چەک و بۆردومان و بە
ئامانجگرتنی نێردە دیبلۆماسییەکان لەزیادبووندان، ئەوەش مەترسی لەسەر گیانى هاوڵاتیانی
مەدەنی گەلی عێراق دروست کردووە.
موقتەدا سەدر نوسیویشیەتى، ئایا ترساندنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دروستکردنی مەترسی
بۆسەر ژیانیان لەگەڵ بەرگرى یەکدەگرێتەوە؟ یاخود ئەوە ناوبانگەکەى دەشێوێنێت و خۆشەویستی
لە دڵی خەڵکیدا کەمدەکاتەوە.
سەدر داواى لە حکومەتیش کردوە لە ئاست هێرشەکان دەستکراوە بێت.
ئەوەش دواى ئەوەدێت کە ئەمشەو بە موشەک هێرشکرایە
سەر ناوچەى سەوزى بەغدا.
1548 جار خوێندراوەتەوە