ads top

مۆندیال كەرتی گەشتیاری ڕوسیا دەبوژێنێتەوە

08:29 - 10/07/2018
وەرزش

وڵاتی ڕوسیا كە ئەمساڵ یارییەكانی مۆندیالی 2018 تێدا ئەنجام دەدرێت، لەڕووی ڕووبەرەوە بە گەورەترین وڵاتی جیهان دادەنرێت و چەندین شوێنی گەشتیاریشی لەخۆگرتووە.

ئەمساڵ لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكانی مۆدیالدا كەسانێكی زۆر بۆ گەشتكردن و بینین یارییەكان سەردانی ئەو وڵاتەیان كردووە، ئەوەش وایكردووە كەرتی گەشتیاری بوژاندنەوەیەكی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

 

وەزارەتی گەشەپێدانی ئابوری ڕوسیا ئاشكرا كردووە، داهاتی كەرتی گەشتیاری نزیكبۆتەوە لە دوو ملیار دۆلار ئەوەش بەهۆی سەردانكردنی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وڵاتان بۆ پشتگیری كردنی هەڵبژاردەكانیان لە دواتریشدا سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی ڕوسیایان كردووە.

 

ئەو بوژاندنەوەیەی كەرتی گەشتیاری هەلی كاری زیاتر بۆ دانیشتوانی ڕوسیا ڕەخساندووە، ئەوەش سودێكی زیاتر بە داهات و ئابوری وڵاتەكە گەیاندووە.


  فۆتۆ/ کاروان یارە

4251 جار خوێندراوەتەوە