ads top

زۆر دانیشتن مەترسی مردن زیاد دەكات

08:10 - 10/07/2018
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات زۆر دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر ئەگەری مردن بە چەند نەخۆشییەك زیاد دەكات.

توێژینەوەكە پسپۆڕانی ناوەندی ئەمریكی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە ئەنجامیانداوە و باسیان لەوە كردووە گەر مرۆڤ ڕۆژانە بۆ ماوەی 6 كاتژمێر دابنیشێت و هیچ جوڵەیەك ئەنجام نەدات، ئەوا ئەگەری مردنی بە چەند نەخۆشییەك بەڕێژەی %19 زیاد دەكات، ئەمەش بەراورد بەو كەسانەی ڕۆژانە سێ بێ جوڵە كاتژمێر دادەنیشن.

زۆر دانیشتن دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی چەوری سیانی و گلوكۆز و ئەنسۆلین و فشاری خوێن بەرزدەكاتەوە، هەروەها وا لە مرۆڤ دەكات ڕێژەیەكی زیاتر خواردن بخۆن، ئەمانەش پێكەوە هۆكارێكن بۆ توشبوون بە چەند كێشەیەكی مەترسیدار.

 دیارترین ئەو نەخۆشیانە بریتین لە شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ و خانەكانی خوێن هەروەها شەكرە و كۆئەندامی جوڵە و نەخۆشی سییەكان و گورچیلە و كۆئەندامی هەرس، لەگەڵ پاركنسۆن و زەهایمەر.

558 جار خوێندراوەتەوە