ads top

سلێمانی؛ ڕێوشوێنەكان بۆ ڕێگریكردن لە فرۆشتنی گۆشت لە سەر شەقامەكان توندتر دەكرێن

07:10 - 09/07/2018
تەندروستی

سلێمانی؛ سیمپۆزیۆمێك لەسەر پەتای خوێنبەربوون ڕێكخرا

گۆشتفرۆشتنی سەر شەقامەكان بە شێوەیەكی نایاسایی بووە لە شاری سلێمانی لە حاڵەتەوە بوە بە دیاردە و دامەزراوە حكومیەكانیش نەیانتوانیوەكۆتایی بەو دیاردەیە بهێنن، بڵابونەوەی پەتای خوێنبەربون جارێكی تر وای لە دامەزراوە حكومیەكانی سلێمانی كرد هەوڵەكانیان بۆ روبەروبونەوەی ئەو دیاردەیە چڕبكەنەوە، هاوكات لە زانكۆی سلێمانیش پسپۆڕانی تەندروستی سەبارەت بە پەتای خوێنبەربون سیمپۆزیۆمێكیان رێكخست.

مەترسیەكانی فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقامەكان و سەربڕینی لە دەرەوەی كوشتارگە و دور لە رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتەرنەری, جارێكی تر لایەنە پەیوەندیدارەكانی لە بینای قایمقامیەتی سلێمانی كۆكردەوە،ئەوەش لەپێناو چركردنەوەی هەوڵەكانیان بۆ رێگریكردن لە سەرپێچیكاران و بەردەوام بونی دیاردەكە, ئەم هەوڵانەی دەزگا پەیوەندیدارەكان هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبونەوەی نەخۆشی پەتای خوێن بەربون، ئەوەش هەنگاوێكی ترە بۆ رێگرتن لە بڵاوبونەوەی پەتاكە.

هەر لەچوارچێوەی هەوڵەكاندا بۆ روبەروبونەوەی پەتای خوێن بەربون، پسپۆڕانی تەندروستی لە زانكۆی سلێمانی لە سیمپۆزیۆمێكدا كۆبونەوە و چەندین ئامار و داتای پێویستیان لەبارەی پەتاكە و هۆكار و نیشانەكانی و چۆنیەتی روبەروبونەوەی خستە ڕوو.

سەبارەت بە دیاردەی گۆشتفرۆشتنی سەر شەقامەكان, لیژنەی تۆماركردنی داوای مافی گشتی لە فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی، بە نوسراوی ژمارە 286  دیاردەكەی وەك تاوانی بینراو وەسفكردوە و داوایكردوە كەسی سەرپێچیكار ڕاستەوخۆ دەستگیر بكرێت و دادگایی بكرێت.

بەپێی ئامارەكان تائێستا لە عێراقدا بەهەرێمی كوردستانیشەوە 4 حاڵەتی مردن بە پەتای خوێن بەروبون هەبوە، تائیستاش 7 حاڵەتی تر هەیە كە گومانی توشبون بە پەتاكەیان لێدەكرێت.

501 جار خوێندراوەتەوە