تەرمى فڕۆکەوانە عێراقییەکە دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 03/02/2021
عێراق

دواى چەند رۆژێک لە دیارنەمانی، تەرمى ئەو فڕۆکەوانە عێراقیەى لە وڵاتی یۆنان بە فڕۆکەکەیەوە کەوتەخوارەوە، دۆزرایەوە.

لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتى گواستنەوەى عێراق  رایگەیاند: تیمەکانى گەڕان توانیویانە تەرمى "عەممار ئیبراهیم" ئەو فڕۆکەوانەى لە یۆنان بێسەروشوێن بوو، بدۆزنەوە.

عەممار ئیبراهیم کە فڕۆکەوانێکى عێراقى بوو لە خولێکى راهێنان لە یۆنان لە ئەکادیمیاى "ئەگناتیا" بەشداریکردبوو، لەوکاتەى لە ئاسماندا سەرقاڵى راهێنان بووە لەگەڵ فڕۆکەکەیدا بێسەروشوێن بوو.

دواتر، شاندێکی عێراقی بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دیارنەمانەکەی، بەرەو یۆنان بەڕێکەوتن و ئەمڕۆ تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە هێڵى فڕۆکەوانى عێراق رایگەیاندبوو پڕۆسەى گەڕان بەشوێن ئەو فڕۆکە وانە عێراقییەدا لە یۆنان بەردەوامە.

1645 جار خوێندراوەتەوە