پۆلیسى هەولێر
رایدەگەیەنێت؛ لە شارۆچکەى عەنکاواى هەولێر دوو برا کوژران، دەشڵێت: کێشەى
کۆمەڵایەتى و دوژمنداریان هەبووە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژى
پۆلیسى هەولێر رایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە شارۆچکەى عەنکاواى هەولێر، دوو کەس
کە برا بوون بەهۆى دەستڕێژى گولـلەوە گیانیان لەدەستدا.
وتیشى: دواى روداوەکە
هێزەکانى پۆلیس گەیشتونەتە شوێنەکە و دوو کەسەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام
بەهۆى سەختى برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
باسى لەوەشکرد، لە
لێکۆڵێنەوەدان و هەندێ زانیارییان دەستکەوتوە کە کوژراوەکان کێشەى کۆمەڵایەتى و
دوژمندارییان هەبووە، بۆیە هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن کە بەهۆى ئەم کێشەیەوە
بوبێت.
6465 جار خوێندراوەتەوە