تورکیا (25)
راوێژکاری سەربازی رەوانەی بەغداد کرد، وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت، ناردنی
ئەو سەربازانە بەمەبەستی هاوکاریکردنی سوپای عێراقە.
وەزارەتی
بەرگری تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە " (25)
راوێژکارمان ڕۆیشتوون بۆ بەغدا، لە پێناو پشتیوانی و هاوکاریکردنی سوپای عێراقی
دۆست و هاوڕێ لە چوارچێوەی نوێنەرانی ناتۆ لە عێراق".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەو (25)راوێژکارە یەکێکیان پلەی عەمیدە.
ئەوە
کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا و سەرۆک ئەرکانی
سوپای ئەو وڵاتە، سەردانی بەغدا و هەرێمی کوردستانیان کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی
چەند دۆسییەکی ئەمنی تایبەت بە هەردوولا.
308 جار خوێندراوەتەوە