سەرۆکى لیژنەى دادوەرى تۆپى پێى ئیسپانیا بڕیارى دا میسى بۆ دوو یارى
رابگیرێت.
دواى ئەوەى لە یارى کۆتاى جامى سۆپەرى ئیسپانیا، لیۆ میسى رەفتارێکى دور لە
گیانى وەرزشى بەرامبەر یاریزانێکى ئەتلەتیک بلباو ئەنجامدا و بە کارتى سور کرایە
دەرەوە، ئەمڕۆ بە فەرمى سەرۆکى لیژنەى دادوەرى تۆپى پێى ئیسپانیا میسى بۆ دوو یارى
راگرت.
ببەوەش میسى، دو یارى داهاتودا ناتوانێت بەشدارى بکات یارییەک لە جامى شا
بەرامبەر کۆرنیا و یارییەکەى دیکە بەرامبەر ئێڵچى لە خولى ئیسپانیا.
305 جار خوێندراوەتەوە