خشتەى نوێى موچە راگەیەنرا

KNN : Kurdish News Network
03:58 - 19/01/2021
ئابوری

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم، خشتەى نوێى موچەى راگەیاند کە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو بە وەزارەتى تەندروستى دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.

 

بەپێى خشتەکە، رۆژى (24/1/2021)، دەست دەکرێت بە دابەشکردنى موچە و لەو رۆژەشدا وەزارەتەکانى تەندروستى و دارایى و دیوان و لیواکانى وەزارەتى پێشمەرگە و یەکەکانى (70 و 80) موچە وەردەگرن.

 

رۆژى  سێ شەممە وەزارەتى پەروەردە موچە وەردەگرێت و رۆژى چوارشەممە، (27/1/2021)، موچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دابەشدەکرێت.

 

خشتەى دابەشکردنى موچە:

 

20530 جار خوێندراوەتەوە