دژە تیرۆری عێراق؛ فەرماندەیەکی داعش دەستگیردەکات

KNN : Kurdish News Network
06:40 - 17/01/2021
عێراق

دەزگای دژە تیرۆری عێراق، فەرماندەیەکی داعشی لە پارێزگای بەغداد دەستگیرکرد.

 

 

 لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، " لە چوارچێوەی بەدواداچونە مەیدانییەکان، دەزگای دژە تیرۆر توانی فەرماندەیەکی داعش بەغداد دەستگیربکات، کە وەک فەرماندەی یەکی (نەزع)، کاری کردووە".

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چەکدارە لە ساڵی (2014)ەوە لە پارێزگای ئەنبار کاری بۆ رێکخراوی داعش کردووە.

151 جار خوێندراوەتەوە