ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر
رایدەگەیەنێت: بڕیاردرا بە
پێکهێنانی دوو لێژنە بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر،
ئەندامیەتی نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی و پەروەردە، بۆ چوونە ناو ناوەندەکانی خوێندن
و چاودێریکردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ پابەندبوونیان لە بەکارهێنانی (دەمامک) و
جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان.
ڕاگهیندراوێك له ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.1.17،
بهسهرپهرشتی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و بەئامادەبوونی ئەندازیار
عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و تەواوی ئەندامانی ژووری
ئۆپەراسیۆن، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-
یەکەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای
هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وێڕای پابەندبوونی بە بەیانی ژمارە
(1)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بڕگەکانی،
بڕیاریدا دوو لێژنە بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر و ئەندامیەتی هەریەک لەنوێنەرانی
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی
هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر پێکبهێنرێت، بۆ چوونە ناو
ناوەندەکانی خوێندن و چاودێریکردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ پابەندبوونیان لە
بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە
تەندروستییەکان.
دووەم/ پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ
سەردانیکردنی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و
چاودێریکردنی فهرمانبهرانیان لەکاتی دەوام بۆ پابەندبوونیان لە بەکارهێنانی
(دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها
گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو هاوڵاتی و موراجعانەی کە بۆ ڕاییکردنی
مامەڵەکانییان بهبێ بهستنی (دهمامك) دەچنە ناو فهرمانگهکان.
سێیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنووری
پارێزگای هەولێر دەکەین، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان بەو پەڕی هەستکردن
بە بەرپرسیاریەتی، پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە
کۆرۆنا، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، هەرکەسێک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک) و
ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
چوارەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کە
کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان، بازار، چێشتخانه)، پێویستە تەواوی
مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک، دووری
مەودای نێوان هاوڵاتییان، دروست نەکردنی قەرەباڵغی، دانانی هێمای نۆرەی هاوڵاتییان
لەسەر زەوی بەتایبەتی لای کاشیەری مۆڵ و مارکێتەکان و پێشوازی هوتێل و موتێلەکان)،
ههرشوێنێك ئەم رێنماییانە بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) جێبهجێنهكات، لێژنەی
قائمقامییەتەکان، تیمەکانی تەندروستی، شارەوانی، چاودێری بازاڕ، هێزە ئەمنییەکان
ڕاسپێردراون، دهستبهجێ شوێنەکە دادەخەن.
پێنجەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم
شۆفێرانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی
ڕێناماییە تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک
سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا
دەگیرێتەبەر بەپێبژردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی.
شەشەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی
شەو دادەخرێن:-
(یانهی شهوانه،
نێرگهلهكێشان، یانهكانی مهی خواردنهوه (بار)، موزیك لایف، ئاههنگی شهوانەی
یانەکان)
حەوتەم/ ئەم شوێنانە بەداخراوی
دەمێنەوە:-
(هۆڵهكانی بووك
گواستنهوه، ههموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک).
ههشتهم/ پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت)
و مەراسیمی سەرقەبران قەدەغەیە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک
پابەندنەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
نۆیەم/ هاوینە هەوار و شوێنە
گەشتییاریەکان، دەبێت ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییارانیان
پایەندبن بە بەستنی (دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا
دەگیرێتەبەر.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
629 جار خوێندراوەتەوە